دەربارە

دەربارەی ئێمە

لەساڵی ١٩٨٢ کۆمپانیا بەناوی کۆمپانیای (الغدیر)بۆ ئاسنکاری لە پارێزگای کەکرکوک دامەزرا.
بواری کارکردنی کومپانیاکە ئەو سەردەمە بەشێوەیەکە سادە بوو بریتی بوو لەدروست کردنی دەرگاو پەنجەرە وبڕین و خوارکردنەوەی پلێت بەشێوەیەکی سادە بە گوێرەی ئەزموونی کرێکاری ئەو سەردەمە و جوری ئامێری سادەی ئەوکاتە
بەڵام بە ھۆی ڕاست گۆیی و ڕێک وپێکی کارەکانی ناوبانگی پەیدا کرد. کە مووشتەریەکانی زۆر بن. بۆیە وردە وردە دەست بە پێشکوتن کرد لە بواری ئابوریدا و لە ھاوردە کردنی ئامێری پێشکەوتو لەو بوارەدا . وەھەروەھا دەستی کرد بە بەرەھەمھێنانی قاڵبی بلۆک و شۆستە و شیشی کۆنکریت. 
پاشان ناوی کۆمپانیاکە گۆڕا بۆ (کۆمپانیای عبداللە جوھر )بۆ ئاسنگەری . وەلەسالی ١٩٩٦ کۆمپانیا پەرەی بە بەرھەمەکانی خوی دا ودەستی کرد بە بەرھەمھێنانی بۆدی قەلاب بە ھەموو جورێکیەوە {نەساف ,مایلەر ,علم , تاک ,سکسویل}وە دەستی 
کرد بە ھاوردە کردنی ئامێری بڕینی پێشکوتو وەک {پلازما}
پاشان کۆمپانی لقێکی لە ھەولێر کردەوە و ناوی کۆمپانیاکە گۆڕا بۆ (کۆمپانیای عبداللە جوھر بۆ وەبەرھێنانی پیشەسازی /تاک) 
وەبووبەئەندامی وەبەرھێنەرانی کوردستان ودووپڕۆژەی پیشەسازی لەھەولێر ئەنجامدا لەبواری دروستکردنی تاوەری کارەبا و
لاشەی ترێلەو تانکەر و کرێنی ناو ھۆڵی جەمەلۆن .
وە بۆ ئەو مەبەستە ئامێری زور پێشکوتوی (سی این سی ) ھاوردە کرد وەک مەقەس و پرێسی گورەی ٦ م و١٢ م وەھەروەھا ئامێری لەحیمی ڕۆبۆت بە درێژی ٢٤ م بۆ یەک

ەم جار لە عراقدا کە توانای دروستکردنی ساسی ئۆتۆمێلی بارھەڵگر بەیەک پارچە کە بتەوییەکی بێوێنەی دەداتێ .وە ھەر وەھا ئامێری درووستکردنی کێبڵ تری .

 

بواری کارکردن :

ا/بازرگانی ئامێری پیشەسازی بە ھەموو جۆرێکیەوە

ب / دروستکردنی بۆدی قەلاب بە ھەمووجۆرێکیەوە

ج/دروستکردنیی عەرەبانەی تریلە بەھەمووجۆرێکیەوە

د/ دروستکرنی تانکەری نەوت وگازوایل

ە/ دروست کردنی تانکی و کەپر بۆ شەبەکەی مۆبایل ( کۆڕەک , زین ,.....)

و/ دروستکردنی کێبڵ ترەی

ز/ دروستکرنی کرێنی ناو ھۆ ڵی جە مەلۆن

ح/ دروستکردنی کەرەفنە بە ھموو جورێکیەوە

ف/ دروستکردنی عامودو و تاوەری کارەبا

ق/ دروستکردنی پردی پەڕینەوەی سەر جادە